پێكهاتەی باشترینەكانی ئەوروپا باڤاری یە

پۆڵەتیك: سپۆڕت
یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا لیستی پێكهاتەی 23 یاریزانی وەرزشی بە كۆتا هاتووی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپای بڵاو كردەوە تیایدا زۆرترین یاریزانانی نێو پێكهاتەكە لە یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی پاڵەوانی وەرزی بە كۆتا هاتووی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپان.

پێكهاتەكەی یوێفا چەندان یاریزانی جیهانی تیادا نەبینرا وەك كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و سێرجیۆ ڕامۆس و تیاگۆ سێلڤا و هاری ماگوایر و چەندان و چەندان یاریزانی تری جیهان، بەڵام زۆرێك لە پێكهاتەی سەرەكی بایرن میونخی تیادا بوو هاوكات ناوی لیۆ میسی و نەیمار داسێلڤا و كیلیان ئیمباپێ‌ لە نێو لیستەكەدا بوو.

ناوی تەواوی 23 یاریزانەكە:

گۆڵچییەكان: مانوێل نۆیەر، یان ئۆبلاك، ئەنتۆنیۆ لۆپێز

بەرگریكاران: ئەلفۆنسۆ دێڤیز، جۆشوا كیمیچ، دێڤید ئالابا، فێرجیل ڤاندەیك، ئۆبامیكانۆ، ئەنجلینۆ

نێوەندكاران: تیاگۆ ئالكانتارا، لیۆن گۆریتسكا، تۆماس مۆلەر، كیڤن دی برۆین، حوسام عەوار، مارسیل زابیتسەر، ماركینۆس، بابۆ گۆمێز

هێرشبەران: ڕۆبەرت لیڤاندۆڤیسكی، سێرجی گنابری، لیۆنێل میسی، ڕەحیم سترلینگ، نەیمار داسێلڤا، كیلیان ئیمباپێ‌

 

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا