کۆرتوا ؛ ئاڵای سـپی هەڵکرد !

ئەم بابەتە 184 جار بینراوە

تیبۆ کۆرتوا گۆڵپارێزی یانەی ڕیاڵ مەدرید پێی وایە چەنسی بەدەستهێنانی لا لیگا لە لایەن ڕیاڵ مەدریدەوە لەدەستی بارسا و ئەتلەتیکۆدایە .

شەوی ڕابردوو یانەی ڕیاڵ مەدرید نەیتوانی لە نێو یاریگای خۆیدا سەرکەوتووبێت دوو خاڵی گرنگی لەدەستدا هێندەی دی چەنسی لاواز بوو بۆ ڕکابەریکردن لەسەر نازناوی لا لیگا .

لەو بارەیەوە کوارتوا بۆ پێگەی مۆندۆی کەتەلۆنی دواو ووتی ؛ پێویستە ئەوە بزانین بردنی نازناوەکە بۆ ئێمە کەوتۆتە دەستی بارسا و ئەتلەتیکۆ گەر ئەوان یاریەکان ببنەوە ئەوە کارەکە زۆر ئاڵۆز دەبێت بۆ ئێمە بەڵام ئێمە بڕوامان بەخۆمان هەیە دەتوانین تا دواین یاری بجەنگین ، شەوی ڕابردوو یاریەکی باشمانکرد بەڵام نەمتوانی بگەینە گۆڵی بیتس ئەوانیش ئەمساڵ تیپێکی بەهێز .

کوارتوا زیاتر دەڵێت ؛ پێویستە بیر لە ڕۆژی سێ شەممە بکەینەوە بۆ یاریەکەمان بەرامبەر یانەی چێڵسی چوونکە ئێستا ڕکابەرەکەمان لە باشترین ئاستی خۆیاندان هیوادارم بتوانین باشترین ئاست پێشکەش بکەین .

لە کۆتایدا تیبۆ ووتی گومان لەوەدا نییە گەر گۆڵپارێز ئاستی بەرز بوو ئەوە تیپەکە بەگشتی باش دەبێت هیوادارم بتوانم زیاتر هاوکار یانەکەم بم .

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک