ڕاكیتیچ باس لە دووەم دۆڕاندنی دەكات

پۆڵەتیك: سپۆڕت
ئیڤان ڕاكیتیچی كڕواتی یاریزانی پێشووی یانەی بەرشەلۆنەی كەتەلۆنی و ئێستای یانەی سڤیلیای ئەندەلوسی بە پێكەنینەوە باس لە دووەم دۆڕاندنی خۆی دەكات بەرامبەر بە یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی لە ماوەی نێوان مانگێكدا و دەڵێت: (شتێكی كۆمیدی بوو دوو جار بەرامبەر ئەم پێكهاتەیەی بایرن یاریم كرد جاری دووەم ویستم تۆڵەی دۆڕاندنەكەی یەكەم بكەمەوە، بەڵام چەند شتێكی بچووك هۆكار بوون كە جاری دووەمیش تووشی دۆڕان بوومەوە بەرامبەریان).

ڕاكی وتیشی: (بایرن لە ئێستادا لە لوتكەی ئاستی دایە پیرۆزباییان لێ‌ دەكەم بۆ بردنەوەی نازناوی جامی سوپەری ئەوروپاش دەكرا ئێمەش ببوینایەتە پاڵەوان، بەڵام ئەوان بەهێزتر بوون هەروەها ئەو یانەیە خاوەنی مانوێل نۆیەر ئەو گۆڵچییەی چەندان یاری شتی مەزنی وای كردووە ناتوانین چۆن گوزارشتی لێ بكەیت، چونكە ئەگەر ئەو نەبوایە دڵنیام ئێمە لە دوو تۆپی هەڵگەڕاوەوە دەمان توانی 2 گۆڵ تۆمار بكەین).

هۆكاری یەكەمی بردنەوەكانی بایرن

لە كۆتاییشدا ڕاكیتیچ ڕایگەیاند: (بەم شێوەیە بایرن زۆر دەڕوات و پێویستە یانەكانی تر كێبڕكێی بكەن ئێمە وەك خۆمان قاییلین لەو ئاستەی پێوەی دەركەوتین، بەڵام ئەوان بەهێزتر بوون بۆیە بردیانەوە ئینجا ئێستا كاتی گەڕانەوەیە بۆ لالیگا و دەست كردنەوە بە كێبڕكێ‌ كردن لە خولی ناوخۆیی دا).

 

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا