ئیریكسۆن دەیەوێت بڕوات

پۆڵەتیك: سپۆڕت
كریستیان ئیریكسۆنی دانیماركی یاریزانی نێوەندكاری پێشووی یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی و ئێستای یانەی ئینتەر میلانۆی ئیتاڵی دەیەوێت یانەكەی جێ‌ بهێڵێت و بڕوات، بەڵام بۆ هەر یانەیەكی تر بێت تەنها بۆ پاریس سان جێرمان نەبێت.

ڕاپۆرتە هەواڵێكی ڕۆژنامەی توتو سپۆڕت ی ئیتاڵی ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە: بەڕێوبەری كاروبارەكانی ئیریكسۆن لە ئێستادا لە گفتوگۆی دەرباز كردنی یاریزانە نێوەندكارەكەیە لە دۆزەخی ئەنتۆنیۆ كۆنتی و هەموو شتێك لە لایەن یاریزانەكە بە كۆتا هاتووە لەگەڵ ئینتەر و نایەوێت چی دی لەگەڵ ئەو یانەیە بمێنێت هەر بۆیە لە ئێستادا ئەو یاریزانە پێشكەشی چەند یانەیەك كراوە تەنها نایەوێت بۆ یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی بڕوات.

بە پێی ڕۆژنامە ئیتاڵییەكە ئەو یاریزانە داوای مووچەی 10 ملیۆن یۆرۆ دەكات لە ساڵێكدا چەند یانەیەكێك ناتوانن و ئامادە نین ئەو بڕە پارەیە بدەن لە نێویشیاندا پاریس ئەگەر چی ئینتەر ئامادەیی تیادا بوو بە پاریدێسی ئەرجەنتینی بیگۆڕێتەوە، بەڵام یاریزانە دانیماركییەكە نایەوێت ڕوو لە پاریس بكات.

جێی خۆیەتی ئاماژە بۆ ئەوە بكرێت كە هۆكاری بێزار بوونی یاریزانەكە دەگەڕێتەوە بۆ پەیوەندی خراپی نێوان ئەنتۆنیۆ كۆنتی ڕاهێنەری ئینتەر و یاریزانە نێوەندكارەكە ئەمەش وای كردووە زۆرترین كاتەكانی لە سەر كورسی یەدەگ بە سەر ببات.

 

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا