ئەمشەویش چامپیۆنس لیگ پڕ لوتكە دەبێت

پۆڵەتیك: سپۆڕت

بە وێنەی شەوی ڕابردوو كە ژمارەیەكی ناوازە یاری و ئەنجامی ناوازەتر تۆمار كران بڕیارە ئەمشەو چوار شەممەش چەندان و چەندان یاری لوتكە لە كۆمەڵەكانی خولی یانە پاڵەوانەكان ببینین بە تایبەت لە كۆمەڵەی یەكەم بە وێنەی یارییەكی كۆتایی ڕووبەڕوو بوونەوەی نێوان هەردوو یانەكانی بایرن میونخی باڤاری هەڵگری نازناوەكە و یانەی ئەتڵەتیكۆ مەدریدی ئیسپانی دەبینین كە لە نێو لوتكەكاندا مەزنترین یارییەكانی گەڕی دەستپێكی چامپیۆنس لیگ دەبێت.

بایرنی هەڵگری نازناوەكە ئەمشەو یارییەكی لوتكە دەكات بەرامبەر ئەتڵەتیكۆ

هەر ئەمشەو چەند یارییەكی تری بەهێز و لوتكە ئەنجام دەدرێن لەوانە لیڤەرپول دەبێتە میوانی یانەی ئاجاكسی هۆڵەندی و یانەی مان سیتی ئینگلیزی میوانداری یانەی پۆرتۆی پرتوگالی دەكات و ڕیاڵیش میوانداری یانەی شاختاری ئۆكرانی دەكات هاوكات چەند یارییەكی تری بەهێز لە نێوان یانەكان دا ئەنجام دەدرێن.

 

ئەمشەو چوارشەممە

كۆمەڵەی 1 واتا A
بایرن X ئەتڵەتیكۆ
سالزبۆرگ X لۆكمۆتیڤ            سەعات 7.55 ی ئێوارە

كۆمەڵەی 2 واتا B
ڕیاڵ X شاختار                         سەعات 7.55 ی ئێوارە
ئینتەر X گلادباغ

كۆمەڵەی 3 واتا C
مان سیتی X پۆرتۆ
ئۆڵمپیاكۆس X مارسیلیا

كۆمەڵەی 4 واتا D
ئاجاكس X لیڤەرپول
میتیلاند X ئەتەڵانتا

 

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا