ئینتەر لۆكاكۆی لە دەست دەچێت

پۆڵەتیك: سپۆڕت
یانەی ئینتەر میلانۆ پێ‌ دەچێت بۆ یارییەكەی سێ شەممەی داهاتوو لە گەڕی 3 ی پاڵاوتنی كۆمەڵەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بەرامبەر بە یانەی ڕیاڵ مەدرید لە تواناكانی ڕۆمێرۆ لۆكاكۆی بەڵجیكی هێرشبەری بە توانای بێ‌ بەش بێت.

ڕاپۆرتە هەواڵەكانی میدیای ئیتاڵیا ئەمڕۆ هەینی ئاشكرایان كرد كە ئەو هێرشبەرە تووشی ئازار هاتووە لە یارییەكەی پێشووی یانەكەی بەرامبەر بە یانەی شاختاری ئۆكرانی هەر بۆیە بۆ یاری یانەكەی بەرامبەر بە پارما لە سبەی شەممەدا بەشداری ناكات و پزیشكانی یانەكەش ئەنتۆنیۆ كۆنتی ڕاهێنەریان لەوە ئاگادار كردۆتەوە كە هێرشبەرەكەی تووشی ئازارێكی قورس هاتووە لە ماسولكەكانی قاچی چەپی هەر بۆیە مەترسییەكان بۆ یارییەكەی ڕیاڵیش زۆر و گەورەیە كە ئەو هێرشبەرە نەتوانێت بەشداری بكات.

ڕۆمێرۆ لۆكاكۆی بەڵجیكی بە هێرشبەری سەرەكی یانەكە ناوزەند دەكرێت بەو پێیەی لە تەواوی بەشدارییەكانی ئەم وەرزەی یانەكەدا 7 گۆڵی تۆمار كردووە لە 7 بەشداری كردنی لە سەرجەم پاڵەوانێتییەكاندا.

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا