با ئۆڵۆمپی یان یاسا كێشەكانی یەكێتی تۆپی پێ‌ چارە بكەن

پۆڵەتیك: سپۆڕت
پاش ئەوەی هەفتەی ڕابردوو سەلام حسێن سكرتێری یەكێتی تۆپی پێی كوردستان ئاگاداری نامەی تایبەت بە كۆبوونەوەی ئاسایی فیدراسیۆنەكەی بڵاو كردەوە دەبوو ئەمڕۆ تەواوی ئەندامانی یەكێتی تۆپی پێ‌ لە بارەگای فیدراسۆنەكە ئامادە بن بە مەبەستی چارەسەر كردنی ئەو دۆخە نەخوازراوەی لە نێوان ئەندامانی یەكێتییەكە دروست بووە بە تایبەت لە نێوان جێگری سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێ‌ هادی كەریم و سكرتێری یەكێتی تۆپی پێ‌ حاجی سەلام.

بە پێی ئاگاداری نامەكەی سكرتێری یەكێتی تۆپی پێ‌ دەبوو هەموان وەڵامیان هەبێت بۆ داواكەی ناوبراو بەو پێیەی داواكە ڕەسمییە و هەموان جارێكی تر كۆدەكاتەوە لە سەر یەك مێز، بەڵام ئامادە نەبوونی ئەندامانی یەكێتی تۆپی پێ‌ لە سەر پشكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان وا دەكات كە جارێكی تر دۆخی وەرزشی كوردستان بكەوێتەوە بەرپرسیاری ئەوەی كامە چارەنووس چاوەڕێی وەرزشكار و ڕاهێنەر و یانەكان دەكات دەبێت كێ‌ بەرپرسیار بێت دەبێت لێپرسینەوە لە كێ‌ بكرێت هەر بۆیە لە ئێستادا بە پێویستی دەزانم داوا لە لیژنەی ئۆڵۆمپی كوردستان بكەم لە بەیانی زووتر نییە ئەم كێشەیە چارەسەر بكات دەنا با یاسا یەكلاكەرەوەی كێشەی نێوان هەردوولا بێت و وەرزشكارانی كوردستان ڕزگاریان بێت لەم دۆخە ئەگەر لیژنەی ئۆڵۆمپی و یاساش نەیتوانی ئەوە بكات ئەوا پێویستە ئەو كات ڕێپێوان بكرێت بۆ بەردەم ئەنجومەنی وەزیران لە هەولێر و داوا بكرێت كە حكومەت خۆی كێشەكە یەكلا بكاتەوە تا نەگاتە بەر دەرگای حیزبەكان.

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا