3000 خێزانی عێراقی بەهۆی وشکەساڵی و کەمئاوییەوە ناوچەکانیان چۆڵدەکەن

پۆڵەتیک پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

فازڵ غەراوی، شارەزای بواری مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، سێ هەزار خێزان لە هەشت پارێزگای عێراق بەهۆی وشکەساڵیی و کەمی ئاوەوە ئاوارە بوون.

بەگوێرەی قسەکانی فازڵ غەراوی، سێ هەزار خێزان لە هەشت پارێزگای عێراقەوە بەهۆی وشکەساڵی و کەمبوونەوەی ئاوی گونجاو بۆ ژیان، بەناچاری ناوچەکانی خۆیان بەجێهێشتووە.

وتیشی، عێراق بەهۆی گۆڕانکارییەکانی کەش و هەواوە ڕوبەڕوی ئاڵنگاری فرەچەشن دەبێتەوە، لەنێویشیاندا شەپۆلەکانی گەرما و کەمبوونەوەی ئاستی دابارین و کەمبوونەوەی خاکە بەپیتەکان بۆ کشتوکاڵ و بەرفراوانبوونی شەپۆلەکانی خۆڵبارین.

ئەوەشی ئاشکرا کرد، عێراق یەکێکە لەو پێنج وڵاتەی زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە بەهۆی گۆڕانکارییەکانی کەش و هەوا، وتیشی، “کێشەکانی گۆڕانی کەش و هەوا بوونەتە هەڕەشە بۆسەر ئاسایشی خۆراک، بەجۆرێک %37ی جوتیارانی گەنم و %30ی جوتیارانی دانەوێڵە ناتوانن بەرهەمی باش و داهاتی باشیان لە کشتوکاڵەکەیان دەست بکەوێت.

لەکۆتایشا وتی، “داوای بەپەلە لە حکومەتی عێراق دەکەین ڕێکاری پێویست بگرێتەبەر بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەش و هەوا و چارەسەری کەمی ئاو و ڕواندنی ژمارەیەکی زۆر سەوزایی و دار و درەخت و بەرزکردنەوەی کواڵتی خاک و پاراستنی لە سوێربوون هەموو ئەمانەش لەڕێی تەکنەلۆجیای پێشکەوتووی کشتوکاڵییەوە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا