نوێنەرایەتی هەرێم لە روسیا: كۆچبەران بۆ حەزو ئارەزووی خۆیان كۆچ دەكەن

پۆڵەتیك پرێس

نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە روسیا رایگەیاندووە، هۆكاری كۆچكردنی ئێستای گەنجان بۆ حەزو ئارەزو و رەفاهیەت و خۆ دەوڵەمەندكردنە.

د. دانەر ئەبوبەكر كاربەڕێكەری نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕوسیا بە دەنگی ئەمریكای راگەیاندووە، بەپێی هەندێك زانیاری زیاتر لە سێ هەزار كەس لە سنوری بێلارووس و پۆڵندان، لەو ژمارەیەش زیاتر لە 300 كەس دەیانەوێت بگەڕێنەوە بۆ كوردستان.

دەشڵێت، “نیگەرانین و هەرچی لە تواناماندا بێت دەیكەین بۆ چارەسەری كێشەی پەنابەرانی كورد، وەكو نوێنەرایەتی حكومەتیش هاتوینەتە سەر خەت”.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ئێستا ژمارەیەكی زۆر خەڵك ئارەزو دەكەن بگەڕێنەوە لەبەر ئەوەی سنورەكانی پۆڵەندا داخراون و تەحەمولی ئەو سەرمایە ناكەن بەتایبەتی ئەوانەی ژن و منداڵییان لەگەڵە.

ئەوەش لەكاتێكدایە، پێشتریش چەند بەرپرسێكی پارتی باسیان لەوەكردبوو، هاوڵاتیانی كورد لە ژێر هیچ فشارێكدا كوردستانیان جێنەهێشتووەو بارودۆخی هەرێم لە زۆربەی وڵاتانی ناوچەكە باشترە، بەڵام بەشێك لە كۆچبەران جەخت لەوەدەكەنەوە، بەهۆی بوونی گەندەڵی و نەبوونی هەلی كارو خراپ دابەشكردنی سامانی گشتییەوە كۆچیان كردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا