ژمارەی قوربانیانی بۆردومانەکەی ئیسرائیل بۆسەر غەززە گەیشتە 32 کەس

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ژمارەی کوژراوە فەلەستینییەکانی بۆردومانەکەی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە گەیشتە 32 کەس لەنێویاندا شەش منداڵ هەیە.

لایخۆیەوە ئیسرائیل ڕایگەیاند، بەهۆی بۆردومانی کەرتی غەززەوە یەکێک لە سەرکردە سەربازییەکانی ناو بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی کوژراوە.

بەگوێرەی ئاماری وەزارەتی تەندروستیی کەرتی غەززە، لە ڕۆژی هەینییەوە بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە 32 کەس گیانیان لەدەستداوە لەنێویاندا شەش منداڵ هەیە، هاوکات 215 کەسی دیکەش بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە بریندار بوون.

لەلایەکی دیکەوە دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل گومانیان لەم ئامارانە هەیە و باس لەوە دەکەن، ئەو منداڵانەی شەوی شەممە لە جبالیا گیانیان لەدەستداوە، بەهۆی مووشەکێکەوە بووە کە بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی ڕووەو ئیسرائیل هەڵیداوە و ئامانجەکەی نەپێکاوە، دەشڵێن، “هێزە ئەمنییەکانی ئیسرائیل شەوی شەممە جبالیایان بۆردومان نەکردووە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا