پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان، لە شاری هەولێر دەستیگرت بەسەر 510 كیلۆگرام ماددەی هۆشبەردا، كە لە ناو ئامێری درووستكردنی شەربەتدا شاردرابوویەوە.
ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان لە تۆمارێكی ڤیدیۆییدا، روونیكردووەتەوە، ئەو ماددە هۆشبەرە، یەكێكە لە ماددە كاریگەرەكانی هۆشبەر و لە شێوەی دەنكە حەپدایە و لە لەیلانەوە رەوانەی هەولێر كرابوو، بۆ ئەوەی لە رێگەی ترانزێتەوە رەوانەی دەرەوەی وڵات بكرێت.
ئەنجوومەنەكە ئاشكراشیكردووە، كە شوفێری بارهەڵگرەكان و خاوەنی ئەو كۆگایەی ئامێرەكانی تێدا دانراوە، دەستگیركراون.