لە هەولێر مۆڵێكی دیكە بەهۆی لێدانی گۆرانی بەسەر سەددامدا سزا دەدرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە شاری هەولێر مۆڵێك بەهۆی لێدانی گۆرانییەك بەسەر سەدام حسێن داخرا و قایمقامی هەولێریش رایگەیاند: خاوەنی مۆڵەكە كوردی باكووری كوردستانە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 10/11/2022 نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێر رایگەیاند، سێ رۆژە لیژنەكانی قایمقامیەت مۆڵێكیان لەسەر رێگەی كەسنەزان داخستووە بەهۆی ئەوەی لە ناو مۆڵەكەدا گۆرانییەك لێدراوە كە بەسەر سەدام حسێن دا وتراوە.

نەبەز عەبدولحەمید وتی: دوای لێكۆڵینەوە، بۆمان دەركەوت كە گۆرانییەكەی لە یوتیوبەوە بووە و لەكاتێكدا تراكەكانی ناو یوتیوب بەشێوەی خۆكارانە بەدوای یەكدا دەڕۆن، بێمەبەست چووەتە سەر ئەو گۆرانییە و بە ئەنقەست نەبووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا