ئەمریکا ئیدانەی هێرشەکەی سەر هەولێر دەکات

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لەهەولێر رایگەیاند، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئیدانەی ئەو هێرشە دەکات کە بەرەبەیانی رۆژی شەممە 26ی حوزەیران كرایە سەر هەولێر و بە پێشێلکاریی سەروەریی عێراق ناوی دەبات.

کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لەهەولێر لەراگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئیدانەی ئەو هێرشە دەکات کە ڕۆژی شەممە لە ڕێی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە لە هەرێمی کوردستان ئەنجامدرا.

هاوكات کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر لەراگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەدەكات، هێرشەکە ئاماژەیەکی ڕوونی پێشێلکاریە بەرامبەر سەروەری عێراق.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، لە ڕێگەی چەند درۆنێكەوە هێرشكرایە سەر شاری هەولێر و هێرشەكە لە نزیك گوندی براغ و بە دووری سێ‌ كیلۆمەتر لە نزیك كۆنسوڵخانە نوێیەكەی ئەمریكاوە بووە.

بەپێی زانیارییەكان جگە لەو هێرشە دوو هێرشی دیكەی لەو شێوەیە لە نزیك گۆمەسپان روویداوە.

هێرشەكەی سەر هەولێر لەكاتێكدایە، رۆژی 14ی نیسان هێرشکرایە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و دواتر وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، هێرشەكەی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، لە رێگەی درۆنی TNT ئەنجامدراوەو ئاراستەی بنکەی هێزەکانی هاوپەیمانان لەناو فڕۆکەخانە هەولێرکراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا