ئەو پلانە مەترسیدارەی ھێرشبەرەکانی سەر کۆنگرێس بەنیازی جێبەجێکردنی بوون

پۆڵەتیک پرێس

ئامانج لە هەڵکوتانەسەر کۆنگرێسی ئەمریکا، تەنیا ناڕەزایەتی دەربڕین نەبوو دژی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان لەلایەن لایەنگرانی دۆناڵد ترەمپ، یاخود دواخستنی پڕۆسەی بوون بە سەرۆکی جۆ بایدن.

ئاژانسی رۆیتەرز رایگەیاند، ئەو لایەنگرانەی ترەمپ کە هەڵیانکوتایەسەر کۆنگرێسی ئەمریکا ویستوویانە چەند بەرپرسێکی هەڵبژێردراو لە ئیدارەی ئەمریکا بڕفێنن و بیانکوژن.

لەلایەکی دیکەوە، دادگای فیدڕاڵی ئەمریکا داوای دەستگیرکردنی جەیکۆب چانسلی کردووە کە خەڵکی ویلایەتی ئەریزۆنایە و تۆمەتی تیرۆری دراوەتەپاڵ.

بەپێی بەڵگەنامەکانی دادوەرانی وەزارەتی دادی ویلایەتی ئەریزۆنا، چانسلی پەیامێکی بۆ مایک پێنس جێگری سەرۆکی ئەمریکا بەجێهێشتووە و تیایدا نوسراوە، “ئەمە تەنیا بابەتی کاتە، دادپەروەری بەڕێوەیە”، ئەمەش وەک هەڕەشەیەک دژی پێنس نوسیوییەتی لەدوای ئەو ئاڵۆزییانەی لەمدواییانە کەوتە نێوانیان لەگەڵ ترەمپ.

بڕیارە رۆژی هەینی، جەیکۆب چانسلی ببرێتە بەردەم دادگای ناوەندی ئەمریکا و لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا بکرێت، بەپێێ چەند بەڵگەیەک، چانسلی ئالودەی ماددەی هۆشبەرە و کێشەی مێشکی هەیە و ئەگەری راکردنیشی لە دادپەروەروەری بەهێزە.

وەزارەتی دادی ئەمریکا زیاتر لە 80 دۆسیەی تاوانی تایبەت بە رووداوەکەی هەفتەی رابردووی کۆنگرێسی تۆمارکرد کاتێک لایەنگرانی دۆناڵد ترەمپ هەڵیانکوتایەسەر بینای کۆنگرێس و نوسینگەکانیان تاڵان کرد و هێرشیان کردەسەر هێزەکانی پۆلیس.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا