وەزارەتی تەندروستی بەدواداچوون بۆ دۆسیەی نەخۆشێك دەكات

پۆڵەتیك پرێس

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم لەسەر دۆسیەی نەخۆشێك لە یەكێك لە نەخۆشخانە تایبەتەكانی هەولێر رایدەگەیەنێت لیژنەكانی پشكنین و بەدواداچوون سەردانی ئەم نەخۆشەی كردووە و بەدواداچوونی كێشەكە بەردەوامە بۆ گەیشتن بە هۆكار یان هەر پێشێلكاریەكی مافی نەخۆش.

لە روونكردنەوەكەی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیدا هاتووە: لیژنەكانی پشكنین و بەدواداچوون سەردانی ئەم نەخۆشەی كردووە و بەدواداچوونی وردەكاری كێشەكە بەردەوامە بۆ گەیشتن بە هۆكار یان هەر پێشێلكاریەكی مافی نەخۆش.

لە بەشێكی دیكەی روونكردنەوەكەدا هاتووە: لە هەر كەمتەرخەمی و سەرپێچیەك ڕێكاری پێویست دەگیرێتەبەر و ڕای گشتی لێ ئاگادار دەكرێتەوە.

روونكردنەوەكەی وەزارەتی تەندروستی دوای ئەوە دێت هەواَڵی ئەوە بڵاوبوویەوە كە لە یەكێك لە نەخۆشخانە تایبەتەكان لە شاری هەولێر نەشتەرگەری بۆ نەخۆشێك كراوە و ماوەیەكە لەژێر چارەسەر لە نەخۆشخانەكە ماوەتەوە، لەبەر نەدانی پارەی چارەسەر كێشە بۆ نەخۆشەكە دروست كراوە و رێگەی پێنادەن بچێتە دەرەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا