کەشناسی هەرێم: لە سبەینێوە قۆناغی دووەمی شەپۆلی بارانبارین دەستپێدەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، “قۆناغی دووەمی کاریگەری ئەو شەپۆلە بارانەی رووی لە ناوچەکەمان کردووە لە سبەی دووشەممەوە چالاک دەبێتەوە”.

ئەمڕۆ یەکشەممە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، “رۆژى دووشەممە لە دواى نیوەڕۆ بارانبارین دەستپێدەکاتەوە، لە کاتەکانى شەودا بارانبارین زیاتر دەبێت و بارانى مامناوەند و هەندێ جار لێزمە باران دەبێت”.

ئەوەش هاتووە، “بەرەبەیانى رۆژى سێشەممە ئاستى دابارین زیاتر دەبێت، لەگەڵ هاتنى کاریگەرى ئەم شەپۆلە بارستە هەوایەکى سارد روو لە ناوچەکەمان دەکات و بەفریش دەبارێت، پاشان کاریگەرى ئەم بارستە هەوا ساردە زیاددەکات و ئاستى بەفربارین زیاتر دەبێت و زۆربەى ناوچە شاخاوییە بەرزەکان بەفرى دەبێت”.

هاوکات، “بەفر و بارانبارین رۆژى چوارشەممە بەردەوامى دەبێت و هەندێ کات تەم دروست دەبێت و مەوداى بینین کەم دەکاتەوە، کاریگەرى ئەم شەپۆڵە لە رۆژى پێنجشەممە کۆتاىی دێت”.

ئاماژە بەوەشکراوە، “نزم بوونەوەى پلەکانى گەرما بەردەوامى دەبێت پێنجشەممە و هەینى لە ناوچە شاخاوییەکان بۆ ژێر سفر نزم دەبێتەوە وە لە سەنتەرى پارێزگاکان لە سفر پلەى سیلیزى نزیک دەبێتەوە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا