كەشناسی ئەو پارێزگایانەی ئاشكراكرد كە پلەی گەرمایان دەگاتە سەروو 50 پلە

بە پپێی پێشبینییەكانی كەشناسی عیراق، گەرمای 12 پارێزگا دەگاتە 50 پلە و بەرەوژوور.

لە ڕاگەیەندراوەكەی كەشناسی عیراقدا هاتووە كە ئەمڕۆ سێ شەممە پارێزگاكانی بەغدا، سەڵاحەیدن، دیالە، ئەنبار، كەربەلا، واست، بابل، نەجەف، دیوانیە، میسان، ناسریە و بەسڕە، بەرزترین پلەی گەرمایان دەگاتە 50 پلە و بەرەوژوور.

ئەوەشی خستەڕوو كە بەرزترین پلەی گەرما لە پارێزگای واست دەبێت كە 53 پلەیە.

بە پێی ڕاگەیەندراوەكە كەركوك گەرمترین پارێزگای كوردستان دەبێت كە پلەی گەرمای 49 دەبێت، هەولێر و دهۆكیش 45 و سلێمانیش 44 پلەی سیلیزی دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا