زیاد جەبار: داواكاری ژمارەیەك فراكسیۆن بۆ خانەنشینكردنی پەرلەمانتاران موزایەدەیە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، داواكاری ژمارەیەك فراكسیۆن بۆ خانەنشینكردنی پەرلەمانتارەكانیان موزایەدە و خۆڵكردنەچاوی خەڵكە، چونكە بە ئەمری واقع خودی پەرلەمان هەڵوەشاوەتەوە.

زیاد جەبار سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، دوای بڕیارەكەی دادگای فیدڕاڵی، بە ئەمری واقع خولی پێنجەمی پەرلەمان كۆتاییهاتووە و پەرلەمان ناتوانێت هیچ چالاكییەك ئەنجام بدات.

وتیشی، لەچەند رۆژی داهاتوودا دیوانی پەرلەمان مامەڵەی خانەنشینی پەرلەمانتارانی خولی پێنجەم ئەنجامدەدات و پێویستە لەئێستاوە بیر لە ئامادەكاری بۆ هەڵبژاردن و خولێكی دیكەی پەرلەمان دەستپێبكات.

پەیوەست بە داواكاری ژمارەیەك فراكسیۆنیش بۆ خانەنشینی، زیاد جەبار دەڵێت، ئەو داواكارییە جۆرێكە لە موزایەدە و خۆڵكردنەچاوی خەڵك، چونكە لە بنەڕەتدا پەرلەمان هەڵوەشاوەتەوە و دیوانی پەرلەمان بەبێ ئەو نوسراوانەش، مامەڵەی خانەنشینی وەك رێكارێكی یاسایی ئەنجام دەدات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا