پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، کەشی پێشبینیکراوی48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.
ئەمڕۆ چواشەممە 5ی تەمموز، ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنی بەرزدەبنەوە.
سبەی پێنجشەممە 6ی تەمموز، ئاسمان ساماڵ و گەرم دەبێت، پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارەکانی ئەمڕۆ.
بەپێی کەشی پێشبینیکراو، بەرزترین پلەی گەرما لە گەرمیان دەبێت کە 48 پلەی سیلیزیە، نزمترین پلەی گەرماش لە سلێمانی، سۆران و دهۆک دەبێت کە 44 پلەی سیلیزیە.