تاڵیبان حکومەتەکەی فراوان دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ڕۆژی سێ شەممە تاڵیبان، بە دامەزراندنی جێگری وەزیرەکانی حکومەتە کاتیەکەی فراوان کرد، بەبێ ئەوەی پۆست بات بە هیچ ژنێک لە حکومەتەکەیدا.

زەبیحوڵا موجاهید وتەبێژی بزوتنەوەی تاڵیبان ڕایگەیاند، دامەزراندنی ئەم کەسانە پێکهاتە کەمینەکان دەگرێتەوە، دواتر ڕەنگە ژنان دابمەزرێنرێن.

موجاهید خۆشحاڵی خۆی دەربڕی سەبارەت بە مەرجە نێودەوڵەتیەکان، بۆ ناساندنی حکومەتەکەی وتیشی، هیچ مەرجێک نیە کە واز لە پێکهێنان و ناساندنی حکومەتەکەیان بهێنن.

ئاماژەی بەوەشدا، پێویستە نەتەوە یەکگرتووەکان، وڵاتەکەیان بە وڵاتانیتر بناسێنێت، دەوڵەتە ئەوروپی و ئاسیایی و ئیسلامیەکان بە تایبەتی، بۆ ئەوەی پەیوەندی دیپلۆماسیان لەگەڵ دروست بکەین.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا