چین: ئەگەر پیلۆسی گرنگی بە دیموکراسیەت دەدات با سەردانی عێراق بکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین جەختی لەوە کردەوە سەردانەکەی نانسی پیلۆسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا هیچ پەیوەندی بە دیموکراسیەتەوە نییە و “فێڵێکی سیاسی”یە کە دژی ئیرادەی زیاتر لە 1.4 ملیار چینی و هاووڵاتیانی تایوانە.

وانگ وینبین وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین ڕایگەیاند، “ئەگەر نانسی پیلۆسی بەڕاستی گرنگی بە دیموکراسیەت و مافەکانی مرۆڤ دەدات، دەبێت سەردانی ئەفغانستان و عێراق و سوریا و لیبیا بکات لەجیاتی تایوان، تا هەستی پەشیمانی دایبگرێت بەرامبەر بەو هەزاران هاووڵاتییە مەدەنیە بێتاوانەی لەسەر دەستی سوپای ئەمریکا لەو وڵاتانە کوژران”.

باسی لەوەش کرد، “لەکاتێکدا ئەمریکا هێزەکانی لە ئەفغانستان کشاندووەتەوە، بەڵام سنووری دانەناوە بۆ تاوانەکانی بەرامبەر بەو وڵاتە”.

لەماوەی ڕابردوودا نانسی پیلۆسی سەردانی تایوانی کرد و ئەم سەردانەی کاردانەوەی توندی چینی لێکەوتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا