بافڵ جەلال تاڵەبانی: لەگەڵ دواخستنی هەڵبژاردن نین

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بەغدا پێشوازیكرد لە ئەلینا رۆمانۆسكی، باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق.

لە دیدارێكدا دۆخی سیاسی و ئابووری عێراق گفتوگۆی لەبارەوەكرا و جەخت لە چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا كرایەوە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە هەنگاوەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كرد بۆ كۆتاییهێنان بە ناكۆكییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا دەستپێكی قۆناغێكی نوێی سیاسی و رایگەیاند، خەڵكەكەمان قوربانیی سەرەكی ناكۆكییەكانن و پێویستە بەزووترین كات كۆتایی بەو دۆخە نەخوازراوە بهێنرێت. دەبێت رێككەوتنێكی یەكجارەكی بكرێت و چارەسەرێكی بنچینەیی بۆ كێشەكان بكرێت، بۆ ئەمەش دەبێت دەستوور خاڵی یەكلاكەرەوە بێت.

لەبارەی دۆخی هەرێم و ژیانی هاوڵاتییانەوە بافڵ جەلال تاڵەبانی بەرچاوڕوونیدایە باڵیۆزی ئەمەریكا و وتی، ئامانجی ئێمە دەستەبەركردنی ژیانێكی ئارام و سەقامگیرە بۆ خەڵكەكەمان، هەموو هەوڵێكیش لەو پێناوەدا دەدەین و ژیانی خەڵك لەسەروو هەمووشتێكەوەیە.

سەبارەت بە ئەنجامدانی هەڵبژاردنیش لەوادەی خۆیدا بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند، ئێمە لەگەڵ دواخستنی هەڵبژاردن نین، بەڵام پێویستە یاسای هەڵبژاردن هەموار بكرێتەوە و تۆماری دەنگدەران پاكبكرێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا