لە سیتییەکی شاری هەولێر ئاگرکەوتەوە و کەسێک گیانی لەدەستدا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

درەنگانی شەوی رابردوو ئاگر لە ماڵێکی سنووری کەسنەزان لە هەولێر سیتی کەوتەوە و کەسێک گیانی لەدەستدا.

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر رایگەیاند، کاتژمێر 1:56 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە (8-1-2024)، ئاگادارکرانەوە لەبوونی رووداوێکی ئاگرکەوتنەوەی ماڵان لەسنووری کەسنەزان لە هەولێر سیتی نزیک جووتسایدی لاوان.

بەرگریی شارستانیی هەولێر ئەوەش خستەڕوو، تیمەکانی کەسنەزان و بنەسڵاوە دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و ئاگرەکەیان کۆنتڕۆڵکرد. بەگوێرەی زانیارییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر، ئافرەتێک کە سەر بە نەتەوەی عەرەبە، لە رووداوەکەدا سووتاوە و گیانی لەدەستداوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا