سەرۆكی یەكێتی لەگەڵ سەرۆككۆمار و نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە بەغدا كۆبووەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و د.لەتیف رەشید، سەرۆككۆماری عیراق و جێنین پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عیراق لە ماڵی مام لە بەغدا كۆبوونەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا دۆخی گشتیی وڵات، پەلەكردن لە پێكهێنانی حكومەتی نوێ، پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری زیاتر و تێپەڕاندنی ئەو دۆخە سیاسییە چەقبەستووەی عیراقی تێكەوتووە تاوتوێكران.

كۆبوونەوەكە جەختی لە گفتوگۆی نیشتمانی نێوان لایەنەكان كردەوە بۆ تەواوكردنی رێكارە یاسایی و دەستوورییەكان و دروستكردنی حكومەتێكی بەهێز و خزمەتگوزار كە وەڵامدەرەوەی خواستی هەمووان بێت و ببێتە مایەی سەقامگیری سیاسی، ئابووری و كۆمەڵایەتی و پارێزەری مافی هەموو گەلانی عیراق بێت.

لە كۆبوونەوەكەدا هەرسێ لایەن پەرۆشی خۆیان بۆ بەهێزكردنی پایەكانی دەوڵەتداری، چەسپاندنی دەسەڵاتی دادوەری و فەراهەمكردنی ژینگەیەكی لەبار بۆ رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و رێگریكردن لە بەهەدەردانی سامانی گشتی دەربڕی. داواشكرا دامەزراوە دەستوورییەكان دوور لە جیاكاری خزمەتی هەموولایەك بكەن و كار بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا بكەن.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان جەختی لە چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا لەسەر بنەمای دەستوور كردەوە و رایگەیاند، نابێت جارێكیتر بەرژەوەندییەكانی خەڵك و پرسە نەتەوەیی و نیشتمانییەكان تێكەڵی ململانێ سیاسییەكان بكرێت. پێویستە رێچكەی سەرۆك مام جەلال بگرینەبەر و گفتوگۆ و دیالۆگ بكرێنە بنەمای چارەسەركردنی كێشەكان.‏‎

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا