ئاسایشی هەولێر بازرگانێكی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر رایدەگەیەنێت، بازرگان و بەكارهێنەرێكی ماددەی هۆشبەر دەستگیركرا.

ئاسایشی هەولێر رایگەیاند، تۆمەتبار (ت، ص ، ع) كە فەرمانی دەستگیركردنی بۆ دەركرابوو لە لایەن دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر بە تۆمەتی بازرگانیكردن و بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر، لە كاتی دەستگیركردنی لە گەڕەكی هەڤاڵانی شاری هەولێر، هەوڵیدا بە ئۆتۆمبێلەكەی لەدەست هێزەكانمان هەڵبێت و بۆ خۆ دەربازكردن، خۆی بە چەند ئۆتۆمبێلێكی هاووڵاتییانی ئەو گەڕەكەدا كێشا، بەڵام لە لایەن هێزەكانمانەوە ڕێگری لێكراو دەستگیر كرا.

ئاسایشی هەولێر هەروەها راشیگەیاند، لە كاتی دەستگیركردنیدا دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەكەی و بڕێك ماددەی هۆشبەر لە جۆری (كریستاڵ) و ئامێری پێوانەكردن و كەلوپەلی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەردا گیرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا