وه‌ڵامی كازمی بۆ ئه‌و چه‌كدارانه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی “گوێبڕین”یان لێكرد

پۆڵه‌تیك پرێس:
مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق وەك وه‌ڵامێك بۆ نمایشەكەی گروپی رەبعەڵڵا ڕایده‌گه‌یه‌نێت، “كەسانێك هەن هەوڵی ڕەشكردن دەوڵەت دەدەن.

مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق ئێواره‌ی ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ له‌مه‌راسیمی ڕێزگرتن له‌ كه‌سوكاری قوربانیانی ڕۆژنامه‌وانیی له‌ عێراق ئاشكرایكرد، “چەك ئاسایش و ئارامی بەدی ناهێنێت”.

سەرۆك وەزیرانی عێراق وتیشی:”نمایشەكەی رۆژی پێنج شەممەی بەغدا هەوڵێكە بۆ تێكدانی دۆخی ئەمنی عێراق”.

كازمی له‌به‌شێكی ئه‌و قسانه‌ی له‌مه‌راسیمه‌كه‌دا كردنی باسی له‌وه‌كرد، بۆ مانگی داهاتووش موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی عێراق زامنكراوه‌.

چەكدارانی ڕەبعەڵڵا، رۆژی پێنج شەممە نمایشێكی سەربازییان ئەنجامدا و هەرەِشەیان لە حكومەتی عێراق كرد، هاوكات داوای دابەزاندنی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار و نەناردنی پشكی هەرێمی كوردستانیان لە بودجە كرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا