لە وەرگرتنی ڤاكسیندا رەشپێستەكان دەخرێنە دوای سپی پێستەكانەوە

پۆڵەتیك پرێس

بەپێی ئەو داتایانەی لەبارەی پێدانی ڤاكسینی كۆرۆناوە لە ئەمریكا بڵاوكراوەتەوە دەركەوتووە رەشپێستەكان دوا سپی پێستەكان ڤاكسینەكەیان پێدراوە.

بە پێی ئەو داتایانەی لە ١٧ ویلایەت و دوو شارۆچكەی ئەمریكا بڵاو كراونەتەوە، دەكەوتووە لە ٢٥ كانونی دووەمەوە جیاوازییەكی رەگەزی زۆر لە كوتانی كۆرۆنادا تۆمار كراوە، بەجۆرێك رەشپێستەكان لە هەموو ناوچەیەك دوای هەموو خەڵك بەشێوەیەكی گشتی ڤاكسینی كۆرۆنایان بۆ بەكاردەهێنرێت.

ئاماژە بەوەشكراوە، هەرچەندە ژمارەیەكی زۆر لەهەندێك لە ویلایەتەكان رەشپێستەكان، كارمەندی تەندروستین، بەڵام هێشتا بەڕێژەیەكی كەم ڤاكسینیان پێدراوە.

بەپێی وتەی شارەزایانیش، ئەم جیاوازییە لە پێدانی ڤاكسین بەشێكی دەگەڕێتەوە بۆ بێ متمانەیی رەشپێستەكان، هەروەها ساختەكاری لە تۆمارنەكردنی ناو و گەڕەكەكانیان تاوەكو وەك مافیایەك ژیان بكەن لە ئەمریكادا، لەهەمانكاتدا زۆرێك لە ویلایەتەكان داتای راستیان بڵاونەكردۆتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا