بانکی ناوەندنی بڕی خستنەڕووی بۆ ئەمڕۆ ئاشکراکرد و گۆڕانکاری لە نرخی دۆلاردا ڕوویدا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بانکی ناوەندی عێراق، ئەمڕۆ زیاتر لە 197 ملیۆن دۆلاری بەشێوەی کاش و حەواڵە خستەبازاڕەوە و نرخی دۆلار دابەزی.

ئەمڕۆ یەکشەممە10ی ئەیلول، بانکی ناوەندی عێراق، بڕی 197,331,889 ملیۆن دۆلاری خستەبازاڕەوە، کە بڕی 170,591,889 ملیۆن دۆلار بەشێوەی حەواڵە و بڕی 26,740,000 ملیۆن دۆلاریش بەشێوەی کاش بووە.

لەگەڵ ئاشکراکردنی بڕی خستنەڕووی دۆلار لەلایەن بانکی ناوەندییەوە، نرخی دۆلار گۆڕانکاری بەسەردا هات و دابەزی بەشێوەیە، ئێستا 100 دۆلار بەرامبەر بە 154 هەزار و 600 دیناری عێراقی لە بازاڕەکاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت، لەکاتێکدا سەرلەبەیانی ئەمڕۆ 100 دۆلار بەرامبەر بە 154 هەزار و 700 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا