هەناردەی غاز لە ئێرانەوە بۆ عێراق زیادیکردووە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

جەواد ئەوجی، وەزیری نەوتی ئێران ڕایگەیاند، هەناردەی غاز لە وڵاتەکەیەوە بۆ عێراق زیادیکردووە.

جەواد ئەوجی لە لێدوانێکدا بۆ میدیای فەرمی ئێران ڕایگەیاند، بەخۆشحاڵییەوە ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی ڕابردوو هەناردەی غاز بۆ عێراق بە بڕی یەک ملیار و نیو مەتر سێجا زیادیکردووە.

لەبارەی گەڕانەوەی قەرزەکانیش لەلایەن عێراقەوە وتی، ساڵی ڕابردوو نزیکەی یەک ملیار دۆلارمان بەدەست گەیشتووە و ئەمساڵیش نزیکەی 1.6 ملیار یۆرۆی ترمان بەدەست گەیشتووە.

پێشتریش وەزارەتی کارەبا جەختی لەوە کردەوە، نزیکەی 7500 مێگاوات وزەی وەزارەتی کارەبا پشت بە غازی هەناردەکراوی ئێران دەبەستێت.

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا