عێراق بەرهەمهێنانی گازی سروشتی بەرزدەكاتەوە

ئەم بابەتە 71 جار بینراوە

پۆڵەتیك پرێس:
وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، كە رێژەی بەرهەمهێنانی گازی سروشتیان گەیاندووەتە، 77.6 ملیار پێی چوار گۆشە، كە لەمانگی 10ی رابردوو رێژەی بەرهەمهێنان 5.6 ملیار پێ‌ چوار گۆشە بووە.

وەزارەتی نەوتی عێراق راشیگەیاند، زیادكردنی بەرهەمی گازی سروشتی لەپێناوی ئەوەیە، بەرهەمهێنانی ناوخۆیی زیاد بكرێت، لەپێناوی كەمكردنەوەی هاوردەكردنی گازی سروشتی.

عێراق زۆرترین رێژەی گازی سروشتی لەوڵاتی ئێرانەوە هاوردە دەكات، كە لە بەرهەمهێنانی كارەبا بەكاردەهێنرێت.

وەزارەتی نەوتی عێراق ئەوەشی راگەیاندووە، كار بۆ ئەوە دەكەن رێژەی بەرهەمهێنانی گاز لەوە زیاتر بكەن، كە ئێستا بەرهەمدەهێنرێت.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک