دەرچووانی پۆلی 12 بە ڕێپێوان گەیشتنە بەردەم زانکۆی سلێمانی

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

خۆپیشاندانی دەرچووانی پۆلی 12ی ئامادەیی بەردەوامی هەیە و بە ڕێپێوان لە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی رۆژئاواوە گەیشتنە بەردەم زانکۆی سلێمانی، دەشڵێن، “تا کورسی سەرجەم بەشەکان زیادنەکرێت واز لە خۆپیشاندان ناهێنین”.

ئەمڕۆ شەممە، ژمارەیەک لە خوێندکارانی دەرچووی پۆلی 12ی ئامادەیی لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی گردبوونەوەی ناڕەزاییان ئەنجامدا و بە ڕێپێوان گەیشتنە بەردەم زانکۆی سلێمانی.

بەشێک لە خوێندکاران بە پەیامنێری پۆڵەتیک پرێسیان راگەیاند، راستە بڕیاری زیادکردنی کورسی دراوە بۆ بەشی پزیشکیی گشتی، بەڵام ئێمە دەمانەوێت کورسی سەرجەم بەشەکان زیادبکرێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە، دوێنێ هەینی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لەپەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، ئەو خوێندکارانەی پۆلی 12ی ئامادەیی کە  نمرەی 99%یان بەدەستهێناوە لە پزیشکی گشتی وەردەگیرێن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا