لە شەش مانگدا 540 رووداوی هاتووچۆ لە سلێمانی روویانداوە

ئەم بابەتە 104 جار بینراوە

پۆڵەتیك پرێس

هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، لەماوەی شەش مانگی رابردودا 540 رووداوی هاتوچۆ روویانداوەو بەهۆیانەوە 77 كەس گیانیان لەدەستداوە.

كاروان حەمە سدیق وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، لە شەش مانگی سەرەتای ساڵی رابردوو 535 رووداوی هاتووچۆ هەبووەو بەهۆیانەوە 75 كەس گیانیان لەدەستداوە، بەڵام لە شەش مانگی سەرەتایی ئەمساڵدا 540 ڕووداوی هاتووچۆ روویانداوە و77 كەس گیانیان لەدەستداوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، ساڵی رابردوو هەزار و 129 كەس بەهۆی رووداوی هاتوچۆوە بریندار بوون، بەڵام لەمساڵدا ڕێژەكە بۆ هەزار و 169 بەرزبووەتەوە.

وتیشی، ” سەرەڕای بوونی قەدەغەی هاتوچۆ، بەڵام بەرارود بە ساڵی رابردو ژمارەی برینداربوون و گیانلەدەستدان لەمساڵدا زیادیانكردووە”.

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی هۆكاری رووداوەكانی بۆ تیژڕەویی، بێئاگای شۆفێر، مەینۆشی و پابەندنەبوون بە یاسا و هێماكانی هاتوچۆوە گەڕاندەوە.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک