داهاتی نەوتی عێراق لە مانگی ڕابردوودا لە نۆ ملیار دینار زیاتر بووە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ سێشەممە 28ی تشرینی دووەم، کۆمپانیای سۆمۆ ئاماری داهاتی نەوتی لە مانگی ڕابردوودا بڵاوکردەوە، کە گەیشتووەتە نۆ ملیار و 560 ملیۆن دۆلار.

کۆمپانیای سۆمۆ لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، تەنها لەماوەی مانگی رابردوودا 109 ملیۆن و  54 هەزار بەرمیل نەوت لە کێڵگە نەوتییەکانی عێراق دەرهێنراون.

ڕوونیکردەوە، 108 ملیۆن و پێنج هەزار بەرمیل بەرهەمی کێڵگەکانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق بوون، یەک ملیۆن و سێ هەزار بەرمیلیش لە کێڵگەکانی نەوتی قیارە دەرهێنراون و لەلایەن 38 کۆمپانیای جیهانییەوە هەناردەی بازاڕەکانی جیهان کراون.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە مانگی ڕابردوودا نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی عێراق 87 دۆلار و 57 سەنت بووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا