وەزارەتی کارەبا: بەهیچ شێوەیەک نرخی کارەبا زیادنابێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەو دەنگۆیانەی باسی ئەوە دەکەن کە هەر کیلۆواتێک کارەبا لە 18 دینارەوە بووەتە 156 دینار ڕاست نین.

ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی کارەبا ئاماژەی بەوەکرد، ئەوەی کە هەیە نرخی کارەبا تەنیا بۆ شارە گەورەکان “سیتییە گەورەکان” زیادی کردووە، ئەویش سیستمی پریپەیدە و کارەبای 24 کاتژمێرییە.

جەختی لەوەش کردەوە، ئەوەی لە پێوەری زیرەکیش هەیە تا ئێستا هەر کیلۆواتێک کارەبا بە 18 دینارە و هیچ زیادی نەکردووە.

لایخۆیەوە کامیل قەزاز، بریکاری وەزارەتی کارەبا ڕایگەیاند، دوای دیراسەکردن و خەمڵاندن بڕیاردراوە نرخی یەک کیلۆوات کارەبا لە سیتییە گەورەکان زیادبکرێت و بەهاکەی بکرێتە 156 دینار.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا