قائیمقامیەتی سلێمانی: لە کۆگایەکدا دەست بەسەر یەک تۆن تووی وشکدا گیرا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، لە کۆگایەکدا دەست بەسەر تۆنێک توی وشکدا گیراوە، کە کارتۆنەکانیان گۆڕیوە و بەرواری بەکارهێنانیان درێژکردۆتەوە.

قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە، لە درێژەی هەڵمەتەکانی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی، ئەمڕۆ سێ شەممە 28ی ئادار، لە کۆگایەکدا لە گەڕەکی ڕزگاری نزیک قوتابخانەی محەمەد قودسی، دەست بەسەر یەک تۆن تووی وشکدا گیراوە، کە بەپێی بەرواری بەکارهێنانی دوو ڕۆژی ماوە بۆ بەسەرچوون، بەڵام خاوەنەکەی کارتۆنەکانی گۆڕیوە و بەرواری بەکارهێنانی درێژکردووەتەوە.

ڕێکان جەمال، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکان ڕوونیکردەوە، لەسەر زانیاری ئاسایشی سلێمانی چوینەتە ئەو کۆگایەو دەرکەوت سەرەڕای ئەوەی هیچ مەرجێکی کۆگای تێدانییە، خاوەنەکەی لەهەمان کاتدا لە نزیک مزگەوتی مەحوی لەژێر پردەکەی شاری سلێمانی دووکانی فرۆشتنی هەیە، دەستکاری بەرواری بەسەرچوونی تووەکەی کردووە و ویستویەتی لە بازاڕ ساغی بکاتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەگەڵ ئەو تووەدا بڕێکی زۆر مێوژی هەیە کە ناوی وڵاتی بەرهەمهێنی گۆڕێوە و بڕێکی زۆر کارتۆنی بەتاڵ و لەزگەی دروستکراویش دەستی بەسەردا گیراوە.

لەئێستادا، بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی کۆگاکە و دووکانەکە داخراون و ڕێکارە یاساییەکان دەگیرێتەبەر.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا