كۆبوونەوەی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكێكی نوێ‌ بۆ كاتێكی نادیار دواخرا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

یەكەم كۆبونەوەی وەرزی نوێی یاسادانانی پەرلەمان كە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكی نویی پەرلەمانی عێراق دیاریكرابوو، بۆ كاتێكی نادیار دواخرا.

غەریب ئەحمەد، ئەندامی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: یەكەم كۆبونەوەی وەرزی نوێی یاسادانانی پەرلەمان كە بڕیاربوو رۆژی سێشەممە ئەنجام بدرێت، بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكی نوێی پەرلەمانی عێراق دیاریكرابوو، بۆ كاتێكی نادیار دواخرا.

لە ماوەی رابردوودا دادگای باڵای فیدراڵی عێراق بەهۆی بوونی چەند سكاڵایەك و تێوەگلان لە چەند كەیسێكی گەندەڵییەوە بڕیاریدا بە دورخستنەوە محەمەد حەلبوسی، لە پۆستی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق و تائێستاش هێزو لایەنە سیاسییەكان نەیانتوانییوە سەرۆكی نوێی پەرلەمانی عێراق هەڵبژێرن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا