هاتوچۆی هەرێم لەبارەی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاكانەوە رونكردنەوە دەدات

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت تا ئێستا هیچ بڕیارێکی نوێیان لەسەر ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان بۆ نەهاتووە تاكاری لەسەر بكەن بۆیە ئەگەر بكەونە ناو مەفرەزەو بازگەی هێزە ئەمنییەكان دەستیان بەسەردا دەگیرێت.

لیوا عەبدولقادرعەزیز، بەڕێوەبەری گشتی هاتوچۆی هەرێم بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، هیچ بڕیارێکی نوێیان لە لایەن قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی ناوخۆوە بەدەست نەگەیشتووە لەبارەی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکانەوە.

وتیشی: لەنێوان بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆو وەزارەتی ناوخو لایەنە پەیوەندیدارەكان هیچ كۆبوونەوەیەك لەبارەی ئۆتۆمبێلە بێسەرتاكان نەكراوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەرێمی كوردستان باسی لەوەشكرد، ئەوان بەپێی یاساو رێنمایی مامەڵە لەگەڵ ئۆتۆمبێلە بێسەتاكاندا دەكەن لەبەر هەندێك لەو ئۆتۆمبێلانە ئەوەلیات و مەنەفێستی هەیە بەڵام زۆرینەیان بێسەتان و بەشێكیشیان بڕاوەن.

وتەكانی بەڕێوەبەری گشتی هاتوچۆی هەرێم لەكاتێكدایە، دوێنێ 21ی ئابی 2021، ئومێد كوردی، نوێنەری خاوەنی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند:” لەلایەن نوسینگەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانەوە ئاگاداركراونەتەوە پێیان وتراوە، ئەو ئۆتۆمبێلانەی جام رەش نین و چەکیان تیا نیە و خاوەنەکانیان کیشەی یاساییان نیە هاوڵاتیان دەتوانن بەکاریان بهێنن”.

له‌ ئێستادا 19 هه‌زار ئۆتۆمبێلی بێسه‌ره‌تا له‌هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌ و به‌شێكیش له‌و ئۆتۆمبێلانه‌ به‌ كارمه‌ندانی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆن.

ماوەیەك لەمەوپێش لەسەر راسپاردەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێم لە سنوری پارێزگای سلێمانی و دەوروبەری و پارێزگای هەڵەبجەو ئیدارەكانی راپەڕین و گەرمیان ھەڵمەتی گرتنی ئۆتۆمبیلی جامڕەش و بێ سەرەتا و چەکی بێ مۆڵەت دەستی پێکرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا