لە هەولێر گرتنەبەری رێکاری یاسایی دژی ‘تیکتۆکچییەکان’ دەستیپێکرد

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پارێزەرێک لە هەولێر داوایەکی یاسایی دژی تیکتۆچییەکان بۆ داوکاری گشتیی بەرزدەکاتەوە داوادەکات بەپێی یاسا لێکۆڵینەوە لەو پارانە بکرێت کە بەهەدەر دەچێت چونکە ‘دەبێتە هۆی پەرتەوازەبوونی خێزان’.

رێبین سەباح، پارێزەری راوێژکار یاداشتێکی ئاراستەی سەرۆکایەتیی داواکاری گشتیی هەولێر کرد بۆ جوڵاندنی سکاڵا لەدژی هەر تیکتۆکچییەک کە دەبنە هۆی شێواندنی دابوونەریتی کۆمەڵایەتی.

ئەو پارێزەرە بە پۆڵەتیک پرێسی راگەیاند، “ئامانج لە بەرزکردنەوەی یاداشتەکەم بۆ جوڵاندنی داوایەکی یاساییە لەلایەن داواکاری گشتییەوە دژی هەموو ئەو تیکتۆکچییانەی کە دەبنە هۆی تێکدانی دابوونەریت و ئاکارە کۆمەڵایەتییەکان دەبەزێنن، هەروەها داخستن و لێکۆڵینەوە لەگەڵ هەموو ئەو شوێنانەی کە ‘پۆینتی تیکتۆک دەفرۆشن”.
ئەو پارێزەرە وتیشی، “بابەتی کڕین و فرۆشتنی پۆینتی تیکتۆک زیانی زۆری بۆ کۆمەڵگا هەیە؛ کەسانێک هەن تەواوی داهات و قووتی ژیانی خۆیان وەک ئۆتۆمبێل، خانوو و زێڕی خێزانیان دەفرۆشن بۆ شتێک کە هیچ سودێکی نییە جگە لە پیاهەڵدانێکی کاتی نەبێت”.
پارێزەرەکە داوادەکات، داواکاری گشتیی هەولێر لەسەر بنەمای مادەی ژمارە 403 لە یاسای سزادانی عێراقی رێکاری یاسایی دژ بەو کەسانە بگرێتەبەر.
لەبارەی یاساکەوە، پارێزەرەکە وتی، “مادەی ژمارە 403ـی نزیکترین مادەیە کە پەیوەست بێت بەم بابەتەوە کە باس لە بڵاوکردنەوە و بانگەشەکردن بۆ شتێک دەکات کە دووربێت لە دابونەریتە کۆمەڵایەتییەکان، بەڵام بابەتی دانانی ماددەم بۆ داواکاری گشتیی و دادگا هێشتۆتەوە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا