پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزارەتی ئەوقاف و کارووباری ئایینی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ژمارەیەک رێنمایی لەبارەی مانگی رەمەزانەوە بڵاوکردەوە و دەڵێت دەبێت هەموو لایەنەکان پێوە پابەند بن.
ئەمڕۆ یەکشەممە (10-3-2024) وەزارەتی ئەوقاف لە نووسراوێكدا كە بۆ گشت بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكانی هەولێر، سلێمانی، دهۆك، گەرمیان و هەڵەبجە گشتێندراوە دەڵێت، “بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی گشتیی ڕۆژووەوانان، كورتهوتارهكانى دوای عەسر نابێت لە 20 خولەک زیاتر بخایەنێت و ەنیا مامۆستای مزگەوت پێشكەشی بكات، بە بەكارهێنانی مایكرۆفۆنی ناوخۆیی مزگەوت”.
وەزارەتی ئەوقاف دەڵێت، “ئەو کورتە وتارانە دەبێت تەنها تایبەت بن بەم بابەتانەوە؛ خواپەرستی و مامەڵە و بابەتی پەروەردەیی و هۆشیاریی هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان و هاندانی پێكەوەژیان”.
لە درێژەی رێنماییەکاندا، وەزارەتی ئەوقاف و کارووباری ئایینی کۆمەڵێک داوا و رێنمایی کارگێڕیی ئاراستەی چێشتخانە و كافتریا و دەزگاكانی ڕاگەیاندن كراوە و داوا كراوە بە هەڵسوكەوتی دروست ڕێز لە مانگەكە بگرن.
هەروەها تەنیا لە 10 شەوی كۆتاییەكانی مانگی رەمەزانی پیرۆز، دەرگای مزگەوتەكان كراوە دەبن، تا نوێژی بەیانی بە مەرجی رەزامەندیی پێشنوێژ و وتارخوێنی مزگەوت.
ئەوەش باس كراوە هیچ كەس بۆی نییە جگە لە پێشنوێژ و وتارخوێنی فەرمیی مزگەوت، مەراسیمە ئایینییەكان و تەراویح بە تایبەتی ئەنجام بدات.
لە رێنماییەكی دیكەشدا دەڵێت: پاش بانگى شێوان (عیشا)، لە نێوان 15 بۆ 20 خولەك دواتر نوێژ بكرێت.
روونی دەکاتەوە،لەبەر بارودۆخی رۆژووەوان، ڕەچاوی كاتی گونجاو بكرێت لە رووی درێژی و كورتیی تەراویح، كە لەسەر بنەمای شەرعیی دروست ئەنجام بدرێت.
لە خاڵێكی دیكەدا هاتووە، ماوەی نێوان ئیمساك و بانگدانی بەیانی بە پێی خشتەی پارێزگاكە دەبێت، كە دەبێت پێیەوە پابەند بن.