نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی عەربەت پەیامێکی بڵاوکردەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نوێنەرایەتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق ئیدانەی هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی عەربەت دەکات و دەڵێت، دەبێت ئەو هێرشانە ڕابگیرێن.

نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق لە پەیامێکدا ڕایگەیاند،” ئیدانەی هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی عەربەت لە شاری سلێمانی دەکەین، کە چەندین قوربانی لێکەوتووەتەوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو هێرشانە پێشێلکردنی سەروەریی عێراقن و پێویستە ڕابگیرێن، لەڕێگەی گفتوگۆ و دیپلۆماسییەوە پرسە ئاسایشییەکان چارەسەر بکرێن نەک هێرش کردن.

لەکاتێکدا، ئێوارەی دوێنێ دووشەممە18ی ئەیلول، فڕۆکەخانەی کشتوکاڵی عەربەت بوردومانکرا و بەهۆیەوە سێ پێشمەرگە شەهیدبوون و سیانی دیکەش برینداربوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا