وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئەمڕۆ سەردانی ئیسرائیل دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بڕیارە، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە8ی کانونی دووەم، بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەبارەی شەڕی کەرتی غەززە بگاتە ئیسرائیل.

ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئێوارەی ئەمڕۆ سەردانی ئیمارات و سعودیە دەکات، دواتر دەچێتە تەلئەبیب و سبەینێ سێشەممە9ی کانونی دووەم، لەگەڵ بەرپرسانی ئیسرائیل لەبارەی شەڕی کەرتی غەززە گفتوگۆ دەکات.

هاوکات، ڕۆژی یەکشەممە، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەچوارچێوەی گەشتێكی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گەیشتە قەتەر و ئیدانەی کوژرانی هەزاران فەڵەستینی کرد و هۆشداری دا کە،” لەوانە ئەم ململانێیە بەئاسانی بڵاوبێتەوە”.

لەڕۆژی 7ی تشرینی یەکەمی 2023ەوە، شەڕ لەنێوان ئیسرائیل و فەڵەستین دەستیپێکرد و تا ئەمڕۆ بەردەوامە، سەردانەکەی بلینکن چوارەمین سەردانی وەزیری دەرەوەی ئەمریکایە بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەسێ مانگی هەڵگیرسانی جەنگی نێوان ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماس، ئامانج لە سەردانەکەش رێگریکردنە لە فراوانبوونی بازنەی شەڕ.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا