سەرۆك كۆمار: ئەركی دەوڵەتە گوێ لە داواكاری ڕۆڵەكانی گەل بگرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆك كوماری عێراق جەخت دەكاتەوە لەگرنگی چارەسەركردنی كێشەكان بەشێوازیكی ئاشتیانە و بەپێی یاسا و دەستور.

دكتۆر لەتیف جەمال ڕەشید، سەرۆك كۆماری عێراق رۆژی چوار شەمە 8_2_2023، لە كۆشكی بەغداد، پێشوازیكرد لە شاندێكی خۆپیشاندەران.

لەمیانەی دیدارەكەدا، سەرۆك كۆمار، دووپاتیكردەوە لە مافە دەستوورییەكانی هاووڵاتیان لە خۆنیشاندان و ئاماژەشی بەوەكرد: كە ئەركی دەوڵەتیشە گوێ لە داواكاری ڕۆڵەكانی گەل بگرێت و كاری تەواویش بكات بۆ دابینكردنی ژیانێكی شكۆمەندانە و ئارام و چارەسەركردنی كێشەكان بەشێوەیەكی ئاشتیانە بەپێی یاسا و دەستور .

هەر لە دیدارەكەدا، سەرۆك كۆمار، ئاماژەی بەوەكرد: كە پێویستە تیشك بخرێتە سەر سەقامگیریی، ئاسایش و ئارامیی، بەتایبەتی كە عێراق وڵاتێكی دەوڵەمەندە و هەموو توانایەكی تێدایە و عێراقیەكانیش بارودۆخێكی سەختیان تێ پەڕاند لەماوەی رابردوودا بەهۆی توندڕەوی و تیرۆر و جەنگەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا