وەزیری كارەبا: ئەمساڵ كارەبای زیاترماندا بە هاوڵاتیان

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری كارەبای هەرێم رایگەیاند، بەراورد بە ساڵی رابردو لەمساڵدا سێ كاتژمێر زیاتر كارەبایان داوەتە هاوڵاتیانی هەرێم.

كەمال محەمەد وەزیری كارەبای هەرێم رایگەیاندووە، بەهۆی هەندێك چاكسازی لە كۆمپانیای دانا گازن رێژەی بەرهەمهێنانی كارەبا كەمبویەوە، بەڵام سەرەڕای ئەوەش توانیویانە لەو مانگەدا زیاتر لە 20 كاتژمێر كارەبا بدەن بە هاوڵاتیان.

ئاماژەی بەوەشكرد، بەراورد بە ساڵی رابردو، ئەمساڵ سێ كاتژمێر زیاتر كارەبایان داوە بە هاوڵاتیان، چونكە بڕی بەرهەمهێنانی كارەبا زیادیكردووەو هەوڵەكانیشیان بەردەوامی دەبێت بۆ ئەوەی كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبا بە هاوڵاتیان زیاتر بكەن.

ئەو وتانەی وەزیری كارەبا لەكاتێكدایە، زیاتر لە 30 ساڵە گرفتی كارەبا لە هەرێمی كوردستان بەردەوامی هەیەو زۆرجار لەكاتی وەرزەكانی سەرماو گەرمادا تەنها چەند كاتژمێرێكی كەم كارەبا دەدرێت بە هاوڵاتیان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا