پۆڵەتیک پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لەدوای ئەوەی نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاست بەبەراورد بەماوەی رابردوو، ئەمڕۆ چوارشەممە جارێکی دیکە نرخی نەوت دابەزی.
ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز بڵاویکردەوە، لەئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لەبازاڕەکانی جیهاندا بە 74 دۆلار و 86 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی لەبازاڕەکانی جیهاندا بە 73 دۆلار و 71 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەوەش لەکاتێکدایە رۆژی سێشەممە نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە، بەجۆرێک نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت گەیشتە نزیکەی 78 دۆلار.