تونێلی دەربەندیخان بەڕووی شۆفێراندا دەکرێتەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی دەربەندیخان ڕایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە لە کاتژمێر (4:00)ی پاشنیوەڕۆوە تونێلی دەربەندیخان دەکرێتەوە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی دەربەندیخان ئاماژەی بەوەکرد، “دوای پاککـــــردنەوە سەرەتاییەکانی ئاسەواری کارەساتەکەی (28)ی ئەم مانگە لە تونێلی دەربەندیخان، لیژنەی هەماهەنگی و  بەدەمەوەچوونی ڕووداوەکە بەسەرپەرشتی قائیمقام و بەڕێوەبـەری فەرمانگە پەیوەندی دارەکانی قەزای دەربەندیخان و دوای ڕاوێـــــژ لەگەڵ وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە بڕیاردرا ئەمڕۆ پاشنیوەڕۆ لەکاتژمێر (4:00) بەدواوە تونێلی دەربەندیخان بکرێتـــــەوە”.

ئەوەشی خستەڕوو، “هەرچەندە وا بڕیار بوو بارهەڵگر لە سەرشــاخی بەرانان و ناوتاق و بەردەکەڕەوە هاتوچۆ بکات بەڵام بەهۆی مەترسی و نالــــــــــەباری هەلومەرجی ڕێگاکان لەم بەرەجەژنەدا ڕاگیرا و هاتووچۆ بەگشتـــــی دەخرێتەوە ناو تونێل”.

ڕۆژی 28ی نیسانی 2022، لەبەردەم تونێلی دەربەندیخان، تانكەرێكی نەوت وەرگەڕا و و ئاگری گرت، بەو هۆیەوە حەوت ئۆتۆمبێلی دیكە ئاگری گرت، كە بەشێكیان لە ناو تونێلەكە بوون و بەشێكیان لە دەرەوەی تونێلەكە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا