ئەمڕۆ بەم نرخە مامەڵە بە نەوتەوە دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

ئەمڕۆ سێ شەممە نرخی نەوت دووبارە دابەزینێکی بەرچاوە تۆمار کرد، لە بازاڕەکانی جیهان بەم نرخە مامەلەی پێوە دەکرێت.

یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت ئەمڕۆ بە 111 دۆلار و 88 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، هەروەها یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 105 دۆلا و 26 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

سەرهەلدانەوەی مەترسیەکانی پەتای کۆرۆنا لە چین، بووتە هۆی ئەوەی نرخی نەوت ڕوو لە دابەزین بکات، هەرچەندە نادیارە کە بەردەوام دەبێت لە دابەزین یاخود دووبارە نرخەکەی بەرز دەبێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا