داوا دەكرێت فڕۆكەخانەكانی هەرێم دابخرێن بە رووی ئەو پەنابەرانەی دیپۆرت دەكرێنەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

موسە‌ننا ئە‌مین ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە كۆبوونەوەیەكیدا لەگەڵ فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند، ئە‌گە‌ر حكومە‌تی هە‌رێم ڕاستگۆیە‌ لە ‌كە‌یسی پە‌نابە‌رانی بە‌ریتانیا، دە‌بێت فڕۆكە‌خانە‌كانی هە‌رێم دابخات بە‌ ڕووی هە‌ر فڕۆكە‌یە‌ك كە‌ ‌ڕاستە‌وخۆ یان ناڕاستە‌وخۆ پە‌نابە‌ران دیپۆرت دە‌كاتە‌وە.‌

ئە‌مڕۆ سێ شەممە 24_5_2022 ‌لە ‌میانە‌ی سە‌ردانێكیدا بۆلای وە‌زیری دە‌رە‌وە‌ی عێراق، موسە‌ننا ئە‌مین بە‌ فۆاد حسێن وە‌زیری دە‌رە‌وە‌ی عێراقی ڕاگە‌یاند: كە ‌دە‌بێت هە‌وڵی جدی بدرێت بۆ چارە‌سە‌ركردنی كێشە‌ی پە‌نابە‌رانی كورد لە ‌بە‌ریتانیا، پێویستە‌ وە‌زارە‌تی دە‌رە‌وە‌ی عێراق زانیاری پێویست بدات بە‌ سە‌فارە‌ت و كونسوڵخانە‌كانی بە‌ریتانیا لە‌ عێراق كە‌ هیچ كە‌سێك بە‌ نایاسایی دیپۆرت نە‌كرێتە‌وە‌، هە‌روە‌ها عێراق هاوكارنە‌بێت لە ‌دیپۆرتكردنە‌وە‌یان.

لای خۆیە‌وە‌ وە‌زیری دە‌رە‌وە‌ی عێراق بە‌ڵێنیدا ‌ئە‌وان وە‌ك وە‌زارە‌تی دە‌رە‌وە‌ بە‌جدی ئیش لە‌سە‌ر كە‌یسی ئە‌و پە‌نابە‌رانە‌ ‌‌دە‌كە‌ن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا