پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
یەدەگی دراوی بانكی ناوەندیی عێراق بەرزترین ئاستی لە مێژوودا تۆماركردو 90 ملیار دۆلاری تێپەڕاند، پێشبینیش دەكرێت، دارایی گشتی قەرەبووی ئەو خانەنشیانە بكاتەوە كە مووچەكەیان كەمە.
ئیحسان شەمران یاسری، راوێژكاری بانكی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، یەدەگی دراوی بانكی ناوەندیی 90 ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە، ئەمەش یەكەمجارە لە مێژووی عێراقدا قەبارەی یەدەگی دراوی بیانی بگاتە ئەو ئاستە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، زیادبوونی یەدەگی دراوی بیانی لە بانكی ناوەندی عێراق دەرفەتێكە بۆ قەرەبووكردنەوەی هەموو ئەوانەی لە شایستەكانیان بێبەشبوون و ئەوانەی مووچەی خانەنشینییان كەمە.
یاسری، باسی لەوەشكردووە، كاری بانكی ناوەندی بریتیە لە ئیدارەدانی سیاسەتی نەختنیەیی و دەستوەردان لەچارەسەركردنی ئەو كێشانەی كە پەیوەستن بە فرۆشتنی دۆلارو بەهای دینارو چەند پرسێكی تر.