سبەینێ لە هەولێر مامۆستایان دەست بە خۆپیشاندان دەکەن

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سبەینێ یەکشەممە28ی کانونی دووەم، مامۆستایانی ناڕازی شاری هەولێر بایکۆتی سەرتاسەری دەکەن تا ئەو کاتەی موچەی ئەم مانگە دابەش دەکرێت و کێشەی موچەی مانگەکانی داهاتووش چارەسەر دەکرێت.

ئەمڕۆ شەممە27ی کانونی دووەم، مامۆستایانی ناڕازی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایانکرد، سبەینێ بایکۆتی سەرتاسەری دەکەن، تا ئەوکاتەی موچەی ئەم مانگە دابەش دەکرێت، هەروەها کێشەی موچە بۆ مانگەکانی داهاتوو چارەسەر دەکرێت.

دەقی ڕاگەیەندراوەکە:

بەناوی یەزدانی مەزن

مامۆستایانی سەربەرز

چین و توێژە جیاجیاکانی کوردستان

وەکو ئاگادارن وابۆماوەی چوار مانگ دەبێت حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم، مووچەی فەرمانبەران و مامۆستایانی نەداوە، هەروەها خۆی کەڕ کردووە لەبەرامبەر جێبەجێکردنی داواکارییەکانی مامۆستایان و فەوتانی ساڵێکی 700 هەزار قوتابی، هەروەکو بەڵێنمان دابوو کە ئێمە هەڵوێستی جدییمان دەبێت لەبەرامبەر بێ وەڵامی حکومەت، بۆیە بەیانی رۆژی یەکشەممە بەرواری 28/1/2024 بایکۆتی سەرتاسەری لەسنوری شاری هەولێر ڕادەگەیەنین تاوەکو حکومەتی هەرێم مووچەی ئەم مانگە دابەش دەکات، بۆ مانگەکانی تریش دابەشکردنی مووچە ئاسایی دەکاتەوە. داوا لەسەرجەم مامۆستایان دەکەین کە بەیانی هەموومان پێکەوە بە پابەندبوونمان بە بەیکۆتی دەوام حکومەت ناچار بکەین وەڵامی داواکارییەکانمان بداتەوە.

مامۆستایایانی ناڕازی هەولێر

27/1/2024

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا