عێراق رێکاری نوێی ئەمنی بۆ رۆژی دەنگدان رادەگەیەنێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق ئاشکرایکرد، رۆژی 10ی تشرینی یەکەم لەماوەی دەنگداندا فڕۆکەخانەکان و دەروازە نێودەوڵەتییەکانی عێراق دادەخرێن و هاتوچۆی نێوان پارێزگاکانیش سنووردار دەکرێت.

عەبدولئەمیر شمری، جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق رایگەیاند، رۆژی شەممە لە سەعات 9:00ی شەوەوە هەتا ئێوارەی رۆژی یەکشەممە و کاتی تەواوبوونی پڕۆسەی دەنگدان، فڕۆکەخانەکانی عێراق دادەخرێن.

وتیشی: هێزە ئەمنییەکان جوڵەی نێوان پارێزگاکان سنووردار دەکەن، بەمەبەستی کۆنتڕۆڵکردنی لایەنی ئەمنی، هاوکات دەزگای روبەڕوبوونەوەی تیرۆر و هێزە تایبەتەکان و تەواوی هێزە ئەمنییەکانی دیکە لە ئامادەباشیدا دەبن بۆ روبەڕوبوونەوەی حاڵەتی لەناکاو.

بڕیارە رۆژی 10ی تشرینی یەکەمی داهاتوو، زیاتر لە 200 پارت و هاوپەیمانی سیاسی رکابەری بەدەستهێنانی کورسییەکانی پەرلەمان بکەن کە ژمارەی 329 کورسیە بۆ تەواوی عێراق.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک